کۆنفرانسێکی زانستی نێوەدەوڵەتی بۆ ناسینی ئیبن ئادەمی باڵەک لە سۆران بەرێوە دەچێت

 

 

ئبین ئادەم ، قەلەمێک بە باڵای هەڵگورد ، تەوەری کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتییە کە زانکۆی سۆران بۆ تێڕوانین لە دەستخەت و بۆچوونەکانی عەللامە ” ئیبن ئادەمی باڵەکی ” زانای بەرچاوی کوردستان بەرێوەی دەبات .

 

ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە بە ماوەی دوو ڕرۆژ واتە ئەمرۆ شەممە و سبەی یەکشەم لە شاری سۆران بەرێوە دەچێت ، ئامانج لە بەرێوە بردنی ئەم کۆنفرانسانە کە بڕیارە بەردەوامی هەبێت ، توێژینەوەیەکی ئاکادیمی و زانستیە بۆ ناسینی بەرهەمی ناودارانی کورد بە بێ جیاوازی .

 

 

ئیبن ئاده‌می روستایی باڵه‌ك ، خەڵكی دەڤەری باڵەک لە ساڵی (1750 – 1844) ژیاوە زانایەک بووە له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامیدا، زۆرێک لە بەرهەمەکانی تا ئێستا بە دەستنووسەو چاپ نەکراوە ، دەستخەتی خۆیەتی و لە پاشی بە جێ ماوون

 

لە چووار ساڵ لە مەوبەرەوە کە دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران دامەزراوە وەک ئەرکی پاراستنی دەستنووسە کوردیەکان لە بەشی بەڵگەو لێکۆڵینەوەدا ، تا ئێستا زیاترلە 10 پەڕتووکی بە چاپ گەیاندووە و بە سەدان دەستنووسی لە لەناوچوون پاراستووە .

پێک هێنانی ئەم کۆنفرانسە گرینگەش لە چووارچیوەی پلانەکانی دەستنووسخانەی سۆرانە .

Back to top button