جەواد زەریف: نەوت دەفرۆشین و حساب بۆ ئەمریکا ناکەین

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام تائێستاش ئێران بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت، لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت ئەمریکا ناتوانێت ڕێ لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرێت.
محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕۆژنامەی(CNN)ی ڕاگەیاند” لە چەند ماوەیەکی کەمی تردا وەک وڵاتانی خاوەن نەوت ، ئێمەش هەناردەی نەوتمان زیاد دەکەینەوە بەڵام بەهیچ جۆرێک شێوازە و فرۆشتنەکەی دیاری ناکەین لەبەر هەندێک وڵات کە دژی ئێرانن.

جەواد زەریف گوتیشی” بە هیچ جۆرێک وڵاتەکەمان ناخەینە ژێر بارێکی قورسەوە کە هاوڵاتیانمانی تیا زەرەرمەند بن و لە ئێستادا چەندین ڕێکەوتن نامەی نهێنی وڵاتانمان لەبەر دەستدایە بۆ فرۆشتنی نەوت پێیان ، بەڵام ناوەکانیان ئاشکرا ناکەین بەهۆی ڕێگریەکانی ئەمریکاوە.

محمد جەواد زەریف ئەوەش خستە ڕوو ” هەرکاتێک بمانەوێت ئێمە نەوتی خۆمان دەفرۆشین و پرس بە هیچ وڵاتێک ناکەین بۆ فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەمان ، چونکە ئێران وەک هەندێک وڵاتی تر ناچێتە ژێر ڕکێفی وڵاتانی زلهێزەوە ، لە ئێستا بەدواوە بەشێوەی شاراوە نەوت دەفرۆشین.

Back to top button