ئیتر هاووڵاتییان فۆڕمی كارتی نیشتمانی به‌شێوه‌ی ئونلاین پڕده‌كه‌نه‌وه‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی کارتی نیشتمانی بە شێوەی ئونڵاین، ئاگادار دەکاتەوە و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌دات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا كه‌ له‌ ژوورى ڕاگه‌یاندكارانى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ده‌زگای میدیایی “خواكوڕك” كه‌وتووه‌ ڕاى گه‌یاندووه‌، هاووڵاتییان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی کارتی نیشتمانی بەشێوەی ئونلاین ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە ئێسته‌ دەتوانن بەشێوەی (ئونلاین) ڕاستەوخۆ لە ڕێگه‌ی ئەم لینکەوە (www.nid-moi.gov.iq) له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر لە ماڵی خۆت فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پربكه‌یته‌وه‌ و بیبه‌یت بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەی پێ بکەیت.

ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ دەبێت به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له‌ کۆمپیته‌ره‌که‌ت هه‌بێت یان، له‌ گوگڵ داونلۆندی بکەیت بۆ ئه‌وه‌ی بارکۆدی فۆرمه‌که بخوێنێته‌وه‌.

کارتی نیشتمانی جێگرەوەی ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانییە، ئێسته‌ لە سەرجەم عێراق و هه‌رێمی كوردستان کاری پێ دەکرێت.

Back to top button