قۆناغی یەكەمی پرۆژەی 150 مەتری لە تەواو بوون دایە

بەرێوەبەری پرۆژەی 150ی هەولێر سەرتیپ سابیر رایگەیاندووە، قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە لە رێگای بەحركە تا رێگای كۆێیە و  كە دەكاتە 14 كیلۆمەتر و بۆ ئەوی زوو تەواو بێت یەك كاتژمێریش ناوەستن”.

لە لێدوانێكی میدیایی دا بەرێوەبەری پرۆژەی 150 مەتری رایگەیاندووە، بەردەوام كار لەسەر پرۆژەكە دەكەن بۆ ئەوەی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە تەواو بكەن، كە لە رێگای بەحركە تا كۆێیە، دەشلێت هەنگاوەكانی كاركردن لە پرۆژەكە ئاستەنگەی زۆری بۆ دروست بووە بەهۆی زەوی و زار و قەرەبووەكان، بەڵام سەركەوتوو بوونە”.

هەروها باس لەتەواو بوونی سەدا 35ی كۆی پرۆژەكە دەكات و دەشلێت هەنگاو بۆ سەدا 40ی پرۆژەكە دەنێن، بۆیە لەداهاتووێكی نزیكدا نیوەی پرۆژەكە تەواو دەبێت و كار بۆ ئەنجامدانی نێوەكەی تر لە بەشی یەكەم دەكەن، چونكە دەیانەوێت زوو پرۆژەكە تەواو بكەن، ئەم پرۆژەش یەكێكە لە پرۆژە هەرەگەورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ستراتیژی و نێودەوڵەتیە”.

Back to top button