دەزگای زانیاری یەكێتی به‌ فه‌رمانی لاهور جه‌نگی سیخوڕی بەژمارەی مۆبایلی مەلا هەڵۆ ده‌كات

دەزگای زانیاری یەكێتی لەژێر فەرمانی راستەوخۆی لاهور جەنگی، سیخوڕی بەسەر ژمارەی تەلەفۆنی چەند كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینیەوە دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگای میدیایی (خواكوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە، دەركەوتووە، ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی و به‌فه‌رمانی لاهور جه‌نگی، سیخوڕییان به‌سه‌ر مه‌لا هه‌ڵۆ کردوەو له‌ رێگه‌ی ژماره‌ ئاسیاسێله‌که‌یه‌وه‌ تۆماری ده‌نگی کراوه‌ كە هەفتەی رابردوو كێشەیەكی میدیایی لەنێوان ناوبراو و ماریا هەورامی دروستبوو، یەكێتیش سەرقاڵی كۆكردنەوەی تۆمارە دەنگییەكانی مەلا هەڵۆی كردووە بۆ ئەوەی بەڵگەكان رادەستی دادگا بكەن و دەستگیری بكەن.

Back to top button