محەمەدی حاجی محموود: لەكەركووك بەشەڕ دەركراوین بە دەست ماچكردن زەحمەتە بگەرێینەوە
محەمەدی حاجی مەحموود لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە، گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری كەركووك بە دەست ماچكردن نیە، بەڵكو دەبێت بریتان بێت ئێمە بەشەر دەركراوین، بەدەست ماچكردنی ناتوانین بچینەوە”.
لە لێدوانێكی دا حمەی حاجی مەحموود بۆ میدیاكان راگەیاندووە، پەیوەندیەكان و رێكەوتنەكانی (بەغدا و هەولێر) بریار لە چارەنووسی كەركووك دەدات و دەلێت چەند ئەو پەیوەندیە بەهێز ببێت ئەمەڵی گەرانەوەی پێشمەرگەش بەهێز دەبێت، دەشلێـ” لەم دۆخەی ئێستادا ئاسان بێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەرکووک چونکە بەشەڕ دەرکراوین و بەدەست ماچکردن ناتوانین بگەڕێنەوە کەرکووک”.
هەروەها لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر حاجی مەحموود دەشلێـ” رێكەوتنێكی باش لەنێوان حكومەتی هەرێمی و عێراق هەیە، لەسەرە نەوت و ناردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها دەشلێـ” ئارامی لە چوار ساڵی داهاتوو دەبێت لە ژێر سێبەری رێكەوتنەكە، هەروەها كێشەكانیش بەرەو چارەسەری هەنگاو دەنێت بێگومان ئەوەش كاریگەری لەسەر گەرانەوە پێشمەرگە دەبێت بۆ كەركووك تەواوی ناوچەكانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێمی كوردستان”.