میلیشیاكانی عەسائیبی ئەهلولحەق شەڕی لەدژی ئەمریكا لە عێراق راگەیاند
حەسەن سالم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی سەر بە میلیشیاكانی عەسائیبی ئەهلولحەق هەرەشە لە ئەمریكا دەكات كە ئەگەر خاكی عێراق جێنەهێلن ئەوە دەست دەكەن بە هێرشكردن بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و لە عێراق دەریان دەكەن”.
ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی سەر بە ئەهلولحەق دەشلێـ” دەبێت حكومەتی عێراق ئەمریكیەكان ئاگادار بكاتەوە لەوەی خاكی عێراق جێبهێلن، خۆ ئەگەر حكومەتی عێراق ئەوە نەكات ئەوان دەست دەكەن بە هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و خۆیان دەریان دەكەن”.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی دەشلێ” ئەگەر ئەمریكا خاكی عێراق جێنەهێلێت، ئەوە ئێمە سەرەتا لە كونسووڵخانەكان و باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا دەست پێدەكەین و بە راشكاوانەش دەلێین نه راهێنان، نهپشتیوانی و نه گواستنهوهی شارهزاییهكانمان ناوێت و با لەگەڵ خۆیان دا ببنە دەرەوەی عێراق”.
ئەم لێدوانە دوای ئەوەی دێت كە میدیاكانی عێراق لەسەر هێرشی سەركۆگاكانی میلیشیاكانی حشدی شەعبی هاتوونەتە سەرخەت و لە بەرامبەردا میلیشیاكانی عەسائیبی ئەهلولحەق باس لەوە دەكەن دەبێت ئەمریكا بچێتە دەرەوە لەخاكی عێراق چونكە سیخوری بەسەر بنكەكانی حشدی شەعبی وە كردووە”.