ترەمپ و ماکرۆن پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکانی گرووپی جی 7 کۆبوونەوە

 

 

چەند کاتژمێر پێش دەستپێکی کۆبوونەوەی رێبەرانی وڵاتانی پیشەیی ناسراو بە کۆبوونەوەکانی   گرووپی جی 7 ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بوو .

 

ئەم دیدارە بێ ڕێکەوتی دیاری کراو لە شاری بیارتیز ی فەڕەنسا هاتە ئاراوە ، ئەو شارەی شوێنی کۆبوونەوەکان گرووپی 7 ە ، ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژیک پێشتر ترمپ هەڕەشەی زیادە کردنی باج و گومرکی بۆ سەر شەرابی فەڕەنسا راگەیاند .

 

وردە کاری ئەم دیدارە تا ئیستا ئاشکرا نەکراوە ، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکی کورتی ترەمپ لە گەڵ رۆژنامەنووسان وێرای ئەوەی گووتی لە زۆر بوواردا من و ماکرۆن لێک نزیکین ، گووتیشی لەم دوو رۆژەدا بڕیاری گرینگ دەردەچن .

 

Back to top button