بڕیارئاسۆی 5 ساڵان لە خەمی باوکە شەهیدەکەی لە هۆش خۆی چووە
بڕیار ئاسۆ ، تەمەن 5 ساڵ کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال محەممەد دەلۆ ، کە لە شەوی 31/7 / 2019لە دووای هێرشێکی هێزەکانی پاشماوەی داعش لە گەرمیان لە ناحیەی ” کۆکس ” شەهید بوو ، ئێستا لە نەخۆشخانەی سلێمانی لە ژێر چاوەدێری چڕ دایە .
کەس و کاری بڕیار ئاسۆی کوڕە شەهید بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکەن ، بڕیار تا رادەیەک ئۆگری باوکی بووە ، باوەڕ ناکات باوکی گیانی لە دەست دابێت ، بۆیە بەردەوام چاوەڕێی باوکی کردووەو هیچی نەخواردووە .
ئەو ئازارە بەڕادەیەک کار دەکاتە سەر بڕیار ئاسۆ ، مێشکی تووشی جەڵدە دەبێت ، هەر بۆیە دەگەێندرێتە یەک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و لە ژێر چاوەدێری چڕدا دەیهێڵنەوە .
دووایین زانیاری پزشکی دەریدەخات ، بڕیارئاسۆ تا ڕادەیەک کێشەکانی کۆنتڕۆل کراوە بەڵام مێشکی وڵام ناداتەوە