سەرۆکی شارێکی فەڕەنسا هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە بەهۆی پێشوازی لە کۆچبەرانی ئێزیدی
دادوەری فەڕەنسا ئەوڕۆ شەممە لێکۆڵینەوەکانی دەست پێ کرد دەربارەی هەڕەشەکانی کوشتن کە ئاراستەی سەرۆکی شارەوانی ستیفۆن ” جاك تابارلی ” لە باشووری فەڕەنسا کراوە بەهۆی پێشوازی کردنی شارەکەی لە خێزانە کۆچبەرە ئێزیدیەکان ئەوانەی تووشی جێنوساید بونەتەوە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق .
لە 8 ی ئاب سی و یەك ژن و منداڵی ئێزیدی گەیشتنە شاری تۆلۆز لە چوارچێوەی پرۆگرامێك بۆ پێشوازی لە کۆچبەران و لەلای خۆیەوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوئێل ماکرۆن پەیمانی دا پێشوازی 100 خێزانی ئێزیدی بکات کە قوربانی دەستی تیرۆرستانی داعش بوون
سەرچاوە : العربیە نیت