گۆڕان چۆن سیاسه‌ت ده‌كات

خواكوڕك

ره‌خنه‌گرێكی سیاسی له‌باره‌ی سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، “گۆران زادەی کاردنەوەیەکی عاتیفیە، نەك حزبێکی خاوەن ستراتیژ و روئیایەکی دوور بێت”

سۆران سێوكانی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئیسلامی سیاسی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیێكی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ئەو بزوتنەوەیە کار لەسەر ورژاندن دەکات زیاتر
نەك لەسەر سیاسەتی هەنگاو بەهەنگاو بۆ ئایینەیەکی دور” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” سیاسەتی گۆڕان وەک فاست فوود وایە (سەندەویچیە) ئەمەش خاڵی لاوازی گۆڕانە”.

ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ ده‌نووسێت، ” لەئیستادا گۆران بۆتە یەك رەهەند ئەویش دژایەتیکردنی پارتی و هەڵوەشاندنەوەی کارەکانیەتی ئەمەش زیانێکی گەورە بە هەمولایەک دەگەیەنێت”.

له‌باره‌ی لایه‌نه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ده‌ڵێت، “گۆران گەمە لەسەر پەتی پەکەکە دەکات بۆ ئەوەی خاڵی لاوازی بێچەکی بشارێتەوە بەڵام پەکەکە پێش هەموان گۆران قوت دەدات”.

Back to top button