ناوچەی ئارام لە سوریا .. ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و ئەمریکا دەست بەکارەکانیان دەکەن

 

وەزیری بەرگری تورکیا خلۆسی ئاکار دەسپێکردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان و سەرەتای جێ بەجێکردنی هەنگاوەکانی قۆناغی یەکەم بە شێوەیەکی کرداری بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕاگەیاند

 

ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکی خلوسی دا لە کاتی سەردانێکی بۆ یەکەیەکی سەربازی لە شاری ئەزمیری ڕۆژئاوای تورکیا گوتی یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمریکا ئەمڕۆ بە هەلیکۆبتەر ئەنجام درا و

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی سەرکردایەتی ئەمریکا گوتی هێزەکانی سوریای دیموکرات چەندین تونێل و سەنگەر کە پێشتر دایمەزراندبوو نزیك سنووری سوریا و تورکیا خاپوور کرد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام .

 

سەرچاوە : جەزیرە نیت

Back to top button