ئەردۆگان بۆ رێکەوتن لە سەر ئەدلیب سەردانی مەسکۆ دەکات

 

 

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی روسیا دەکات ، ئەردۆگان رەخنە دەگرێت و دەڵێت هێرشی سوپای سووریا ، پێشێل کردنی ئاگر بڕی روسیا و تورکیایە لە ئەدلیب .وا بڕیارە پۆتن و ئەردۆگان لە سەر داهاتووی ئەدلیب چاوپێکەوتن بکەن .

 

ئەم هەواڵە لە لایەن ئۆفیسی سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاو کراوەتەوە .

 

هێرشی سوپای سووریا بۆ ئەدلیب و دەستبەسەردا گرتنی چەند شار و شارۆچکەیەک ئەردۆگانی ناچار کردووە ڕوو لە روسیا بکات بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ پۆتن .

 

ئەم رووداوانەی لەم دووایەدا هاتوونە ئاراوە وەها لە ناکاو بووە کە ئەردۆگان ئیتر ناتوانێت چاوەرێی سەردانی دەسەڵاتدارانی روسیا و ئێران بکات

Back to top button