ڕێکەوتنێکی نوێ لە سەر کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر هاتە ئاراوە

 

بە پێی ڕێکەوتن نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەمەودووا لە گەڵ شاندی تایبەتی عێراق بۆ بەشداری کردنی کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان بەشداری دەکات

 

ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت تا ئێستا ڕوون نییە ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژێر چ ناوێکدا لەم کۆنفرانسانەدا بەشدار دەبێت ، ئاخۆ ناوی هەرێمی کوردستانی لە سەر دەبێت یان خود تەنیا وەک یەک لە نوێنەرانی عێراقی بەشداری دەکات

 

رێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی درکاندووە بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر لە سەر ئەم بابەتە سەرۆکی فەرمانگە بانگهێشتی لیژنەکەیان دەکرێت .

 

ئەم رێکەوتنە گرینگی تایبەتی خۆی هەیە و لەمەدووا نوێنەرایەتی کورد ئاگاداری هەموو رێکەوتنە سەرەتاییەکانی حکومەتی عێراق دەبێت لە بەشی نێو دەوڵەتیدا و باشتر دەتوانیت بە شێوەی یاسایی مافەکانی خۆی لە بەغدا داوا بکات

Back to top button