پەكەكە گەنجێكی تر تیرۆر دەكات

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە دەڤەری ئامێدی بەردەوامە لە تەقە كردن لە خەڵكی سڤیل و كوشتنیان خەڵك سەرچاوەیەكیش دەلێت ئێوارەی رۆژی شەممە 3ی 12ی 2016 لە دەڤەری گوندی گێزێ گەنجێكی بەناوی بەرۆژ رەمەزان عەبداڵ لەلایان گەریڵاكانی پەكەكە تەقەی لێدەكرێت ودەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات.
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند ئێوارەی رۆژی شەممە لە گوندی گێزێ لە سنوری شارۆچكەی ئامێدی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان تەقە لە پێنج كەس دەكەن كە بۆ مەبەستی راو چونەتە ناوچەیەكی ( قەدەغەنەكراوی) ئەو سنورە، بەڵام لەلایان پەكەكەوە دەسرێژی گوللە یان لێدەكرێت و كەسێك بەناوی بەرۆژ رەزەمەزان عەبداڵ دەكوژرێت.
 
 
سەرچاوەكە گوتیشی پێنج كەس خه‌ڵكی گوندی”گیزێ” به‌مه‌به‌ستی راوكردن ده‌چنه‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی”سگیرێ” به‌ڵام له‌ لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌په‌كه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و له‌ ئاكامدا گه‌نجێگ به‌ ناوی”به‌ڕۆژ ره‌مه‌زان عه‌بدال” كوژراوه‌ و سێ هاوڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌مان ده‌ڤه‌ر تا ئێستا بێ سه‌ر و شوێنن،ته‌نها یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ رزگار بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی توانیوویه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی بشارێته‌وه‌ و دواتر ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه‌ و له‌ ده‌ست گه‌ریلاكان خۆی قوتار كردووه‌.
 
 
به‌ دوو جۆر باس له‌ چۆنیه‌تی رووداوی كوشتن و بێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كرێت،زانیارییه‌كان  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ پێشتر زانیویانه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌چنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌،چونكه‌ له‌ ساڵی 1988 وه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كردووه‌ به‌ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و ته‌نها خۆی حوكمیان تێدا ده‌كات و بڕیاریان تێدا ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ كاتی گه‌یشتنی ئه‌و 5 كه‌سه‌دا بۆسه‌یان بۆ داناوون و ته‌قه‌یان لێكردوون،به‌و هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان ده‌كوژن و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بێ سه‌روشوێن ده‌كه‌ن،به‌ڵام یه‌كێكیان خۆی ده‌شارێته‌وه‌ و پاشتر خۆی رزگار ده‌كات.
Back to top button