خواردنی مۆز زیانی تەندروستیی هەیە

گۆڤاری فرۆیندنی ئەڵمانی لە راپۆرتێکی تەندروستیدا باسی لەوە کردووە، خواردنی مۆز لەکاتێکدا گەدە بەتاڵە، هۆکارە بۆ توشبوونی جەستە بە کۆمەڵێک نەخۆشی.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، خواردنی مۆز پێش نانخواردن لەکاتێکدا گەدە بەتاڵە بە گونجاو دانانرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە پزیشکانی بواری خۆراک رێنمانیی هاوڵاتییان دەکەن کە رۆژانە بەلای کەمەوە سێ ژەم میوە بخۆن، ئەوەش بەهۆی بوونی ئەو ڤیتامین و وزە زۆرەی لە پێکهاتەی میوەکاندا هەیە.

ئەو پزیشکانەی سەرپەرشتیی توێژینەوەکەیان کردووە هۆکاری ئەو رێنماییەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، خواردنی مۆز بە گەدەی بەتاڵ رێژەی شەکر بە خێرایی لە خوێندا بەرزدەکاتەوە، هەروەها مۆز رێگا لە خێرا بڵاوبوونەوەی وزە بۆ جەستە دەگرێت.

رێژەی شەکر لە پێکهاتەی مۆزدا دەگاتە ٢٥% و خواردنی لەکاتی برسێتیدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا، ئەوەش وادەکات هەست بە برسێتی زیاتر بکەین.

Back to top button