پاش خواردنی شوتی نابێت ئاو بخورێته‌وه‌

شوتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕه‌گه‌زه‌ خۆراکییه‌کان. شاره‌زایان ده‌ڵێن لیکۆبین و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی تێدایه‌ که‌ باشترین شته‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش.

به‌ پێی ڕاپۆرتە تەندروستییەکان، شوتی ترشێکی ئه‌مینی گرنگی تێدایه‌ که‌ هانده‌ری به‌رهه‌مهێنانی ئۆکسیدی نیتریکه‌ و ئه‌مه‌ش خوێن زیاتر ده‌رده‌چێنێت و فشاری خوێن ڕێک ده‌خات به‌ڵام ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت له‌ پاش خواردنی شوتی نابێت ئاو بخورێته‌وه‌ که‌ مه‌ترسی نه‌خۆش که‌وتنی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

شوتی له‌ سه‌دا 96 له‌ ئاو پێک دێت و ئه‌گه‌ر له‌ پاش خواردنی شوتی ئاو بخورێته‌وه‌ ئه‌وا ڕێگری له‌ کۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌کات له‌ ڕێی سوککردنی شله‌کانی هه‌رس و زۆربه‌ی که‌س پێیان وایه‌ شوتی ئاو و شه‌کری تێدایه‌ بۆیه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ پاش شوتی واده‌کات تووشی گرفتی هه‌وکردنی گه‌ده‌ ببیت.

هه‌ندێک جۆری خۆراکی هه‌یه‌ که‌ کاریگه‌ریی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی له‌ سه‌ر گه‌ده‌ و تێکدانی هاوسه‌نگی وزه‌ له‌ له‌ش. پزیشکان ده‌ڵێن ئاو خواردنه‌وه‌ پاش خواردنی شوتی کاریگه‌ری له‌ سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه‌، میکرۆب و به‌کتریا پێویستی به‌ ئاو و شه‌کره‌ بۆ فراوانبوون، بۆیه‌ کاتێک له‌ پاش شوتی خواردن ئاو بخۆیته‌وه‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی میکرۆب زیاتر ده‌بێت.

Back to top button