بۆ چارەی 8 نەخۆشی، نیسك بخۆن

نیسك لەگەڵ ئەوەی خواردنێكی سووك و خۆشە چەندین سوودی گرنگیشی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە لەوانە:

  1. هێزی بەرگری لەش بەهێز دەكات و دەیپارێیزی لەهەندێك نەخۆشی وەك هەڵامەت بەتایبەتی لە وەرزی زستان.
  2. پارێزگاری لە تەندروستی ئێسك دەكات و بەهێزی دەكات و دەیپارێزی لە لاوازی.
  3. ددانی مرۆڤ بەهێز دەكات و رێگری لە كلۆربوون دەكات و پدووی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان.
  4. پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەكات و رێگری لە جەڵتە دەكات.
  5. نیسك كار دەكات لەسەر بەهێزكردن و چاڵاككردنی كۆئەندامی دەمار، چونكە ڤیتامین بی لە خۆ دەگرێت.
  6. نیسك یارمەتیدەرە بۆ ئاسانكردنی كرداری هەرس.
  7. هێزێكی زۆر بە ئافرەتی دووگیان دەبەخشێت و پارێزگاری لە كۆرپەلەی ناو سكی دەكات.
  8. وات لێدەكات هەست بە تێربوون بكەیت و ئەمەش زۆرباشە بۆ دابەزاندنی كێش
Back to top button