چه‌ند مادده‌یه‌كی خۆراكی میمۆری مێشك به‌هێز ده‌كه‌ن

خواكوڕك
هێلكە: یەكێكە لەو خواردنانەی ئەگەر ڕۆژانە بخورێت، جەستەی مرۆڤ سوودێكی زۆری لێ دەبینێت و جگە لەمە، بەهۆی ئەوەی مادەی “كولین”ی تێدایە، میمۆری مێشكی مرۆڤ چالاك دەكات.
چەرەزات: لەناو چەرەزاتەكاندا مادەی “ئۆمیگا 3″هەیە كە سوودێكی زۆر بە مێشكی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەروەها ئەگەر ڕۆژانە بخورێت، ئەوا خوێن و ئۆكسجینی ناو مێشكی مرۆڤ چالاك دەكات.
شوكۆڵاتەی تاڵ، یاخود تۆخ: مادەی “كافایین”ی تێدایە كە سوود بە میمۆری مێشك دەگەیەنێت.
ئەڤۆگادۆ: چالاكی سووڕی خوێن بۆ مێشك زیاد دەكات.
ئەڤۆگادۆ جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە، ناوە زانستییەكەی  Persea americanaیە، شێوەی هەرمێیەكی گەورە دەدات و ڕەنگی سەوزە، بە چەند جۆرێك دەخورێت، یەكێك لەو شێوانە شەربەتە، لە سوپەرماركێتەكان دەست دەكەوێت.
چای سەوز: ڕۆژانە خواردنەوەی كووپێك چای سەوز یان زیاتر، یارمەتی چالاككردنی مێشك دەدات.
Back to top button