سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی كاتی گه‌یشتنی پڕۆژە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان ئاشكرا ده‌كات

بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: حەفتەی رابردوو لیژنەی یاسایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان کۆبووەتەوە و تێیدا بڕیار دراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی دابێت دەست پێ بکرێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژە یاسا بکرێت، کە بەشێک لەو پڕۆژانە پێشتر لە عێراق دەرکراون و، پەرلەمانی کوردستان دەیەوێ لە ھەرێمیش بەرکاریان بکات”.

کۆچەر گوتیشی: ئێمە لە قۆناغی داھاتوودا زیاتر گرینگی بەو پڕۆژە یاسانە دەدەین، کە له‌ لایەن حکوومەتەوە پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێن، چونکە کابینەی حکوومەت کارنامەی خۆی ھەیە و ئەوان زیاتر دەزانن چ پڕۆژە یاسایەک زیاتر پێویستە بۆ خەڵکی کوردستان و جێ بەجێکردنی، لە لایەکی دیکەوە ئەو پڕۆژانەی حکوومەت ئامادەکاریان بۆ دەکات کێشەی داراییان کەمترە، لەبەر ئەوەی ھەر پڕۆژەیەک رەھەندی دارایی ھەبێت، پارە لای حکوومەتە و ئەوان پلانیان بۆ جێ بەجێکردنی ھەیە”.

پەیوەست بە پڕۆژە یاسای چاکسازیش سەرۆکی لیژنەی یاسایی گوتی: “پڕۆژە یاسای چاکسازی یەکێکە لەو پڕۆژە یاسایانەی زیاتر بەرچاوە و بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەک پێک ھاتووە و، کەمتر لە مانگێکی دیکە پڕۆژە یاسای چاکسازی ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت و پەرلەمان و حکوومەت پێکەوە ئامادەکاری بۆ دەکەن”.

 

Back to top button