وه‌زیرى ته‌ندروستى چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد .. پزیشكى پسپۆر ده‌بێ هه‌موو ڕۆژ ده‌وام بكه‌ن
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێكى تایبه‌تى به كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌ركرد و دووپاتى كرده‌وه دیارده‌ى ده‌وام كردن له‌ناو كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له شوێنى یه‌كتر قه‌ده‌غه‌یه.
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه واژووى سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ره چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته‌ڕوو، دووپات كراوه‌ته‌وه كه له‌و شوێنانه ڕۆژانى شه‌موو پشووه ده‌وام له سه‌عات هه‌شت تا سێ ده‌بێت و له‌و شوێنانه‌ى ڕۆژانى شه‌موو پشوو نییه ده‌وام له سه‌عات هه‌شت تا دووى نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، دیارده‌ى (تناوب) كه‌سێك له شوێنى كه‌سێكى تر ده‌وام بكات قه‌ده‌غه‌یه ته‌نیا به فه‌رمى له‌كاتى مۆڵه‌ت نه‌بێت، له خاڵێكى تر‌ى نووسراوه‌كه‌دا كه ده‌زگای میدیای “خواكوڕك” كۆپییه‌كى بڵاو ده‌كاته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه قه‌ده‌غه‌یه پزیشك یان كارمه‌ندى ته‌ندروستى له كه‌رتى تایبه‌ت كاربكات له‌كاتى ده‌وامى فه‌رمى و پێویسته پزیشكانى پسپۆڕ پابه‌ندى هه‌موو ڕۆژانى ده‌وامى فه‌رمى بن.
ئه‌و بڕیارانه له‌كاتێكدایه كه له هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایی زۆر له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌بووه و له‌زۆربه‌ى بنكه ته‌ندروستییه‌كانیش كه‌مته‌رخه‌مى ئیدارى و ته‌ندروستى هه‌ستى پێ كراوه.