وه‌زیرى په‌روه‌رده سه‌ردانی دهۆكی كرد و له‌باره‌ى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و دووپاتى كرده‌وه كه زمانى ئینگلیزى له بابه‌تى زانست و بیركارى ڕاده‌گیرێت و میكانیزمى ترمان هه‌یه بۆ فێركردنى زمانى ئینگلیزى.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى په‌روه‌رده‌ى دهۆكى كرد و ڕاى گه‌یاند، چه‌ند بابه‌تێكى پێوه‌ست به ڕه‌وشى په‌روه‌رده له دهۆك تاوتوێ كراوه، كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا به‌رنامه‌ى چوار ساڵى داهاتووى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێ، میكانیزمى ترمان بۆ فێربوونى زمانى ئینگلیزى هه‌یه، بۆیه بڕیار دراوه كه زمانى ئینگلیزى بابه‌تى زانست و بیركارى له قوتابخانه‌كان هه‌ڵبگیرێت.
له‌باره‌ى دامه‌زراندنى مامۆستاى وانه‌بێژ ئالان حه‌مه‌سه‌عید گوتى، حكوومه‌ت سه‌رقاڵى پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى ڕاژه‌یه كه ئه‌ركى دامه‌زراندن و پێداچوونه‌وه‌ى میلاكاته، بۆیه هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له دامه‌زراندنى مامۆستاى وانه‌بێژ ناكه‌ین.
مامۆستایانى وانه‌بێژ ئه‌وانان كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان میلاكى مامۆستایانى فه‌رمیان پێ پڕ ده‌كاته‌وه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و به‌پێى گوتنه‌وه‌ى وانه پاره وه‌رده‌گرن.