موسەنا ئەمین هێرشی تووند دەكاتە سەر یەكێتی و چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئێن ئارتی موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی چەندین زانیاری ئاشكرا دەكات و هێرشی تووند دەكاتە سەر یەكێتی و دەلێت پێویستە راستیەكان ئاشكرا بكرێت، من بەئیفاد لە لێژنەی پەیوەندیەكانی پەرلەمان لەگەڵ بەریتانیا، هاتوومەتە بەریتانیا، دەلێت ئاڵا تاڵەبانی ساڵ نیە دەجار نەچێتە دەرەوە دەلێت ئیفادی هەموو پەرلەمان دەبێت ئاڵا تاڵەبانی تێدا بێت، لە لێژنەكانیش دا نیە كەچی هەر لەسەر لیژنەكان لە ئیفادەكان بەشداری دەكات و دەچێتە دەرەوە، بۆیە دەبێت ئاڵا تاڵەبانی راستیەكان بڵێت و چیتر خەڵك چەواشە نەكات و دەلێت من دەپرسم داهاتی سلێمانی لای یەكێتیە یان لای یەكگرتووە، ئەگەر لای یەكێتیە، دەلێت با راستیەك ئاشكرا بكەم بودجەی كورد لە لای بەغدا نیە و لەلای یەكێتیە، یەكێتی نیوەی بودجەی كوردستانی دەست بەسەر داگرتووە و رێگری لە پارتیش دەكات لە شەفاف كردنی بودجەی  كوردستان بۆیە با چیتر ئەو چەواشە كاریانە بەرامبەر خەڵك نەكەن.

موسەنا ئەمین دەلێت دەبێت یەكێتی راستگۆیانە جواب بداتەوە، ئایا كە باسی پرۆژە و رادەست كردنی نەوت دەكەن، ئایا یەكێتی نەوتی كەركووك رادەست بە عەبادی دەكات؟ یەكێتی پێویست ناكات بەناوی پرۆژەوە چەواشەكار بكات، با داهاتەكان شەفاف بكات و خۆی دابەشی بكات، بەڵام ئەوەی یەكێتی دەیكات جگە لە چەواشەكاری و مزایەدە هیچی تر نیە.

هەروەها موسەنا ئەمین دەلێت من بەئاڵا تاڵەبانی دەلێت ئەگەر ئەو ئەوەندە بە روونی بەرگری لە حشدی شەعبی كرد ئەوەندەش بەرگری لە بودجەی كوردستان بكردبایە ئێستا بودجەی كوردستان جێگیر دەبوو، دەلێت داوام كرد لە هەموو فراكسیۆنەكان لەدژی حشدی شەعبی قسە بكەن، چونكە بەملیارات دۆلار لە بودجەی عێراق دەبات، بارگرانی دەخاتە سەر عێراق، كەسیش نازانێت ئەو سوپایە لەچ كاتێك هێرش دەكاتە سەر كوردستان، دەلێت بەڵام بەرگریمان لە یاسای حشدی شەعبی كردوو، لە شیعە شیعەتر بووین بۆ حشدی شەعبی، هەر ئەوەندەش بەرگری لەكورد بكەین بەسە.

هەروەها موسەنا ئەمین دەلێت لەم پرۆژەیەشدا یەكێتی مزایەدە دەكات و لەگەڵ نیە، تەنها بۆ چەواشەكاریە.

 

 

 

Back to top button