كۆسره‌ت ره‌سول: هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی سازدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاری ده‌كه‌ین، نازانم خۆم هه‌ڵده‌بژێرم یان نا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/كۆسره‌ت-ره‌سوول.jpg)
پرسی سازدانی كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستاش له نێو ئه‌و حزبه وه‌ك یه‌كێك له كێشه‌كان ماوه‌ته‌وه، نه‌توانراوه رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه دیاری بكرێت، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتش ده‌ڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی دیاری ده‌كه‌ین.
کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی رایگه‌یاندووه: هه‌فته‌ی داهاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرە دەبه‌ستین، به باشی ده‌زانین كۆنگره ئه‌نجامبدرێت“.
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی :جارێ مەعلوم نییە خۆم هەڵدەبژێرمەوە یان نا“. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پارتییه‌وه هه‌یه گوتی: هەوڵی ئەوە دەدەین رێککەوتنەکەمان پتەو بکەین، چونکە تا پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی باش بێت لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە“.