سه‌عدی پیره بۆ حزبه‌كه‌ی: ئیتر به‌سه بوو به عه‌یب ته‌نانه‌ت روسه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كانیش سه‌ردانی یه‌كێتی بكه‌ن ده‌ڵێن ئه‌وه بۆ كۆنگره نابه‌ستن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی رایگه‌یان هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه بۆ دیاری كردنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت بوو به عه‌یب، ته‌نانه‌ت رووس و فه‌ره‌نسیه‌كانیش پێمان ده‌ڵێن بۆچی كۆنگره نابه‌ستن.
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاند: هیچ قسه‌م له‌سه‌ر زه‌روریه‌تی كۆبوونه‌وه نیه بۆ هه‌موو حزبێك به‌ڵاك كۆنگره نابێت ئاوا بێت كه ئێستا یه‌كێتی ده‌یكات:
هه‌روه‌ها گوتیشی: تێناگه‌م یه‌كێتی بابه‌تی كۆنگره‌ی بۆ وا گه‌وره كرد، وا ده‌زانن شتێكی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووە ڕووس و فەڕەنسی و هەرکێ سەردانمان دەکا، باسی کۆنگرە دەکات“.