په‌یامى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى ئه‌نفالكردنى بادینان
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له یادى ئه‌نفالكردنى بادینان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له چوارچێوه‌ى شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفالدا كه ساڵى 1988 له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى سڤیلى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا و تیایدا زیاتر له (180) هه‌زار هاووڵاتیى كوردستان بێسه‌روشوێن و شه‌هید كران و به هه‌زاران دێهاتى كوردستان وێران بوون، ئه‌مڕۆ یادى ئه‌نفالكردنى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌نفالكردنى بادینان كه كۆتاییى شاڵاوى ئه‌نفاله‌كان بوو، له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 هه‌موو ناوچه‌كانى بادینانى گرته‌وه و تیایدا كیمیاباران و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و وێرانكرنى مزگه‌وت و دێر و دێهات و ناوچه‌كانى بادینان له‌لایه‌ن پێنج فیرقه‌ى سه‌ربازییه‌وه ئه‌نجام درا و ئه‌وانه‌یشى له‌و تاوانه ڕزگاریان بوو، ئاواره‌ى ئێران و توركیا و په‌راگه‌نده‌ى وڵاتان بوون.
له كاتێكدا به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه یادى شه‌هیدانى ئه‌نفالكردنى بادینان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، جارێكى دیكه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین به‌پێى بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و جینۆساید و جه‌نگ ناساندووه، ئه‌ركى یاسایى و ئه‌خلاقیى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانییانى ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ڕاده‌سپێرین كه خزمه‌تكردنى زیاترى قوربانییانى ئه‌نفال و به‌دواداچوونى چاره‌نووسى ونبووان بكاته یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتى كاره‌كانى.
دروود و سڵاو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌نفالكردنى بادینان و هه‌موو ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
25/8/2019