حكومه‌ت لێژنه‌یه‌ك بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات پێكده‌هێنێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌روێمی كوردستان سه‌ردانی شاری زاخۆی كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه و مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان كۆبوویه‌وه، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه حكومه‌ت له ئێستادا لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ دووباره دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی درووست‌کردنی ئەنجومەنی ڕاژەیە، كه لیژنه‌یه‌ك پێكهێناوه کە کاری لێژنەکە، بریتی دەبێت لە دووبارە دەست پێ کردنەوەی دامەزراندن و ڕێکخستنەوەی میلاکاتی فەرمانبەران.
شایه‌نی باسه دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە، لە چوارچێوەی ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.