17 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان دروست دەكرێن
لەگەڵ ئەوەی لە چەند ساڵای رابردوو بە هۆی قەیرانی دارای لە هەرێمی كوردستان بەشێك لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان وەستا بوون, لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە هەوڵی دروستكردنی یەكەی نیشتە جێبوونە بۆ چیین و توێژە جیاوازەكان, بەرپرسێكی یەكێـتی مامۆستایانیش ئاشكرای دەكات كە لە ئێستا واژۆ لەسەر دروستكردنی 17 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون كراوە لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان.
عەبدولواحید محەمەد جێگری سەۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، بڕیارە 17 هەزار یەكەی نیشتە جێبوون لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان بۆ مامۆستایان دروست بكرێت بە شێوەی قیست بۆ ئەم مەبەستە 22 گرێبەستمان واژۆ كردووە.
جێگری سەۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان گوتیشی:” بە مەبەستی دەستپێكردنی وادەی پڕۆژەكان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان كۆبووینەوە, دەستەی وەبەر هێنان پێیان راگەیاندین كاری جدی دەكەین كە لە داهاتوویەكی نزیك پڕۆژەكان بكەونە كار.