ڕۆژنامەنوسێکی ئێرانی لەگەڵ شاندی زەڕیف بەرەو سوید هەڵدێـت و داوای پەنابەرێتی دەکات

 

 

ڕۆژنامەی کەیهان نزیك لە ڕابەری ئێران عەلی خامنەی گوتی ڕۆژنامەنووس ( ئەمیر تەوحید فازیل ) بەڕێوەبەری بەشی سیاسی لە ئاژانسی مەوجی ئێرانی و پێشووتر لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران کاری کردووە کە هاوسەفەری شاندی وەزیری دەرەوە محەمەد جەواد زەڕیف بوو بۆ وڵاتانی ئیسکاندیناڤی ڕەتیکردەوە بگەڕێتەوە ووڵات و هانای بۆ سوید بـرد .

 

ڕۆژنامەی کەیهان ئەمیر تەوحید فازل وەك چەندین ڕۆژنامەنووسی دیکەی چاکسازیخواز بە خیانەت تومەتبارکرد ، ئەمیـر لە ماوەی ڕابردوو لیستێکی بەدەست گەیشت لە ڕێگای جەواد کەریمی قەدوسی ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ناوی بەرپرسانی حکومەتی تێدابوو کە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە و لە نێوانیان دا سەرۆکی ئێران حەسەن ڕوحانی و مەعسومە ئیبتیکار  یاریدەدەری سەرۆك بۆ کاروباری خێزان و وەزیری تەندروستی سەعید نمکی .

 

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button