بڕیار شەهید ئاسۆ روحی بەرەوە ئاسمان فڕی
ئومێد محهمهد، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی شار له سلێمانی،بە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند ، نزیک بە کاتژمێرێک لەمەوبەر بڕیار شههید ئاسۆ، گیانی لهدهستدا.
وەک لە هەواڵەکانی دوێنێ دا بڵاومان کردبۆوە بڕیاری تەمەن 5 ساڵان لە دووای شەهید بوونی باوکە پێشمەرگەکەی لە پەلامارێکی پاشماوەکانی داعشدا لە گوندی کۆکس ی گەرمیان لە 31 ی مانگی 7 ، بەهۆی ئۆگری تایبەت بە باوکی ، وازلە خواردن دینێت و تووشی تێکچوونی دەروونی دەبێت ،تا کار دەگاتە ئەوەی جەڵدەی مێشک لەی دەدات و لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی دەکەوێتە ژێر چاوەدێری چڕەوە .
لە دووای 24 کاتژمێر و هەوڵی زۆری دوکتۆرەکان بەداخەوە بڕیار ئاسۆ کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال محەممەد روحی بەرەوە لای باوکی فڕی و کۆچی دووایی کرد