په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پرۆژه‌ی بووجه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكی زۆری نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ له‌باره‌ی په‌سه‌ند كردنی بووجه‌ی 2017 دواخرا، ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی هێنان به‌و پرسه‌ جارێكیتر كۆده‌بێته‌وه‌.

پرۆژه‌ بووجه‌ی عێراق زیاتر له‌ 20 مادده‌ و بڕگه‌‌ پێكهاتووه‌، و بڕی 26.6ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه‌ له‌ كۆی ئه‌و 85 ملیار دۆلاره‌ی له‌ پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

بڕیاره كاتژمێر 5ی ‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/12/2016 په‌رله‌مانی عێراق درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ دواخراوه‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی بووجه‌ی 2017 بدات.

Back to top button