بەریتانیا پاپۆرێکی شەڕکەری تر بەرەو ئاوەکانی کەنداو بەرێ دەکات
حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە بۆ پاراستنی زیاتری کەشتیە تیجاریەکان لە کەنداو پاپۆڕێکی شەڕکەری سەرکێش ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو دەکات .ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستاش نەوت هەڵگری ” ئیستینا ئیمپرۆ ” ی بەریتانی لە لایەن سوپای پاسدارانی ئیرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە .
بەرپرسیارەتی گرتنە ئەستۆی ئاسایشی کەشتیە نەوت هەڵگرەکان و تیجاریەکان لە کەنداو بە تایبەت لە گەرووی هورمز بە پێی پلانێکی تایبەت بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئێستادا لە ئارا دایە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن 30 وڵات بڕیاریان داوە بچنەناو ئەو هاوپەیمانەتیەوە .
لە ئیستاشدا وا بەریتانیا بە هێزێکی تایبەتترەوە بەشدار دەبێت .
ئاژانسی رۆیتەرز ئێوارەی رۆژی شەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە لەندەنەوە ئاشکرای کرد بەریتانیا پاپۆڕێکی شەڕ کەری تایبەت ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو دەکات