ماکرۆن : گرووپی 7 داوای لەمن نەکردووە پەیامی ئەوان بە ئێران رابگەێنم

 

 

 

هیچکام لە وڵاتان ڕازی نین بەوەی ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی ڕابگات

 

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا خانەخوێی گرووپی پیشەیی جی 7 ڕایگەیاند هەموو بەشداربووان کۆکن لە سەر ئەوەی پێویستە گرژییەکان لە گەڵ ئێران کەم بکرێتەوە .لە هەمان کاتدا ماکرۆن دەڵێت داوش لە من نەکراوە پەیامی ئەوان بە ئێران ڕابگەێنم ، ترامپیش پێشتر گوتبووی لەمبارەوە لە گەڵ ماکرۆن قسەیەکمان ئاڵ و گۆڕ نەکردووە .

ماکرۆن لە درێژەدا دەڵیت هەموو وڵاتانی بەشدار لە گرووپی 7 هاوڕان لە سەر ئەوەی پێش بە شەڕێکی نەخوازراو بگیرێت ، ڕای دۆناڵد ترەمپیش لەم بارەوە ڕاشکاوانە بوو .

بە قسەی ماکرۆن ، سەبارەت بە ئێران قسە کراوەو لە سەر دوو خاڵ پێک هاتوون . یەکەم ئەوەیکە هیچکام لە وڵاتان ڕازی نین بەوەی ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی ڕابگات ، دووەم گرووپی جی 7 خوازیاری ئاسایش و ئاشتیە لە ناوچەدا .

Back to top button