داعش هێرش دەکاتە سەر یاریگایەکی تۆپی پێ لە عێراق .. 6 قوربانی لێ کەوتەوە

 

 

بەرپرسێکی عێراقی لە ناوچەکە ئەوڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند بە هۆی بۆردومان و هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر یاریگایەکی بچوکی 5 یاریزانی لە گوندێکی ناوچەی زێن عابدین ی سەر بە قەزای داقوق لە باشووری شاری کەرکوك کە 250 کیلۆ مەتر لە بەغداوە دوورە 6 کەس بونە قوربانی و 10  کەسی دیکە بریندار بوون

 

قایم مەقامی قەزای داقوق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسی دا گوتی دوو لە قوربانیەکان بران و ئەوانی دیکە گەنج و منداڵن و یەکێکی دیکە پۆلیسی دادگای داقوقە و بۆ پشوو و کەمێك وەرزش لەوێ ئامادەبوو و دەست بەجێ هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆڵی هەموو دەروازەکانیان کردووە بۆ ڕاونانی تیرۆرستانی داعش.

 

سەرچاوە : الشرق الاوسط

Back to top button