وەزیری دەرەوەی ئێران خۆی گەیاندە ئەو شارەی کۆبوونەوەکانی گرووپی جی 7 ی تێدا بەرێوە دەچێت .

 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران خۆی گەیاندە فڕۆکەخانەی شاری بیاریتزی فەڕەنسا ، ئەو شوێنەی کۆبوونەوەکانی گرووپی جی 7 ی تێدا بەرێوە دەچیت و لەوێ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چاوپێکەوتنی کرد .

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە توێرێکدا دەڵێت ، چوونی محەممەدجەواد زەریف لە سەر داوای ژان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هاتۆتە ئاراوە .

 

سەید عەبباس مووسەوی دەنوسێت لەم سەفەرەدا ، زەریف لە گەڵ شاندی ئەمریکی کۆبوونەوەی نابێت .

Back to top button