جام ڕەش ئاسایی دەبێت و باجی لە سەر دادەندرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/webste-qalb-wena-78.jpg)
بە ڕێژەیەکی دیاری کراو باجی سالانە بۆ ئۆتۆمبێلی جام ڕەش دیاری دەکرێت ، بەڵام بۆی دەبێت جامەکانی ڕەش بکات
ئەوە پێشنارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تا ئێستا بە یاسایی نەکراوە .
عوسمان كهریم سواره، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستانیش لەوباوەڕەدایە ، پێشنتارێکی گونجاوە.
عەسمان کەرێم هەروەها بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لیژنەکەیان ئەم پێشنیارەی وەزارەتی ناوخۆ بە باش دەزانن ، چوونکە ئەم بڕیارە ئەگەر بێت و بە یاسایی بکرێت ساڵانە داهاتی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەبێت و گلەیی و گازندەی هاووڵاتیانیش کەم دەبێتەوەو دەتوانن بە ئارەزی خۆیان جامەکانیان ڕەش بکەن