پێویسته‌ ئەم 4 كەسە باینجان بخۆن

باینجان یەكێكە لەو سەوزانەی زۆر بەكاردێت و تایبەتمەندی تەندروستی و جوانكاری زۆرەو لە دیارترینیشیان ئەمانەی خوارەوەیە.

  1. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری : باینجان بڕێكی زۆر ڤیتامین (جی) تێدایەو كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات، بەمەش لەش لە پەتاو هەڵامەت و چەند نەخۆشیەكی تر دەپارێزێت.
  2. وازهێنان لە جگەرە كێشان : بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە باینجان بڕێكی كەم نیكۆتینی تێدایەو ئەمەش یارمەتی نەخۆش دەدات واز لە جگەرە كێشان بهێنیت.
  3. بەهێزكردنی یادەوەری : باینجان دژە ئۆكسانێكی تێدایە پێی دەوترێت ناسوتین و دەتوانێت خانەكانی لەش بپارێزێت و بەچاڵاكی بیهێڵێتەوە.
  4. جوانكردنی پێست : خواردنی باینجان یارمەتی باشكردنی خانەكانی پێستی دەمووچاو دەدات، چونكە بڕیكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بەسوودی تێدایە بۆ پێست.
Back to top button