بۆچی لاهور جەنگی دەلێت پارتی هێرشی میدیایم دەكاتە سەر ..خواكوڕك ئاشكرای دەكات

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، ماوەی چەند رۆژێكە میدیاكانی سەر بە لاهور جەنگی و دەزگای زانیاری، هێرشێكی میدیایی فرەوانیان دەستپێكردووە، لە ژێر ناوی هێرشی میدیایی پارتی بۆ سەر لاهور جەنگی، پێشتریش لاهور جەنگی لەرێگای پێگەی فەرمی خۆیەوە لە ناكاو هەرەشەی لە پارتی كرد گوایە میدیایەكی پارتی كاریكاتێرێكی لەسەر دروست كردووە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لاهور جەنگی كە لەرێگای میدیاكانی بەردەوام خەریكی هێرشە بۆ سەر پارتی لە كاریكاتێرێكی توورە بووە كە گوایە میدیایەكی پارتی لەسەر كردووە، سەرچاوەیەك لەناو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەی ئاشكرا كردووە، ئەم سیناریۆیەی كە لاهور و میدیاكانی هەیانە، پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە، لاهور جەنگی لەرێگای ئەم هێرشە میدیایانە بۆ سەر پارتی بەرنامەیەكی پێشوەقتەی كۆنگرەی یەكێتیە كە لە ئێستادا باسی لێوە دەكرێت لەناو یەكێتی دا”.

لاهور جەنگی كە خاوەنی دەیان پەیچ و میدیایی ئەلیكترۆنی و رۆژنامە و گۆڤارە، لە بەردەوام خەریكی هێرش كردنە بۆ سەر پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەرشیڤی كۆی ئەو میدیایانەی لاهور جەنگی لە هێرش كردنە سەر پارتی لە میدیاكانی دا بوونیان هەیە، لەژێر بیانووی گوایە میدیایی پارتی هێرشی كردۆتە سەر و كاریكاتێرێكی دروست كردووە لەسەری ، دەستپێكی سیناریۆیەكە كە ئامانج لێی بەرنامە سازیە بۆ كۆنگرەی یەكێتی، راكێشانی سۆزی كادیرانی یەكێتیە”.

لەو بارەیەوە سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكراشی كردووە، لاهور جەنگی لەهەوڵی ئەوە دایە شەرێكی میدیایی دژی پارتی دەست پێبكات لە كاتی سازدانی كۆنگرەی یەكێتی بۆ راكێشانی سۆزی كادیرانی یەكێتی لەژێر ناوی گوایە، پارتی هێرشی میدیایی كردۆتە سەری، سەرچاوەكە دەشلێ، لاهور جەنگی لەوەش دەترسێت كە دۆسیەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لە كۆنگرەدا بەسەر شاری ئەو دا ساخ بكەنەوە، بنەماڵەی تاڵەبانی لێ دەربهێنن، بۆیە لاهور جەنگی هەم دەیەوێت لەرێگا  میدیاوە هێرش بۆ سەر پارتی بكات، هەم بابەتی 16ی ئۆكتۆبەریش لەخۆی دووربخاتەوە، كە خۆی كارەكتەری سەرەكی بوو لەناو رووداوەكانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر”.

شایانی باسە پێشتر كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكی میدیای دا رایگەیاندووە كە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بریار لە كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی دەدات.

Back to top button