مەلایەكی شیعە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی سەر كچێكی تەمەن 11ساڵ دەستگیركرا
لە یەكێك لە گوندەكانی سونفور و كولیایی مەلایەكی شیعە دەستدرێژی دەكاتە سەر كچێكی تەمەن 11 ساڵ و بەو تۆمەتەش دەسبەسەر دەكرێت و خەڵكیش داوای دادگایەكی ئاشكرا دەكات”.
لەو بارەیەوە رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كردووە كە بەپی زانیاریەكانی بەرێكخراوەكە دراوە، مەلا و پێشنوێژی گوندی هەزار خانی خواروو سەر بە شاری سەنقور لە پارێزگای كرمەشان لە ئێران دەستدرێژی كردۆتە، سەر كچێكی تەمەن 11 ساڵ و دوا ی ئەوەش كچەكە ئەم بابەتە بۆ دایك دەگێرێتەوە، مەلاكەش رادەكات”.
دوای ئەوەی كە خەڵكی گوند بەوە دەزانن هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مەلاكە و ماڵەكەی دەرووخێنن ، ئەمەش لەكاتێكدا بووە كە ساڵێك پێش رووداوەكە باوكی كچەكە لە رووداوێكی هاتووچۆ كوچی دوای كردووە، مەلاكەش لەلایان هێزە ئەمنیەكان دەستگیركراوە، ئەمەش لەكاتێكدا بووە كە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەكە كاردانەوەی تووندی لەناوەخۆی ئێران لێكەوتۆتەوە”.
سەرچاوەكانی رێكخراوی هەنگاو باس لەوە دەكەن كە هێزە ئەمنیەكانی قایم مقامی سونفور ویستوویانە لەبەرامبەر پارە دایكی ئەو كچە رازی بكەن سكاڵاكە نەكات و بابەتەكە بڵاو نەكاتەوە، بەڵام دایكی كچەكە رازی نەبووە، لە ئێستاشدا خەڵكەكە داوایی دادگایەكەی ئاشكرا دەكەن، ئەگەرچی هەوڵێك لەلایان ئیدارەی ئەو شارۆچكەیە هەیە، كە دۆسیەكە بەلارێدا ببرێت”.