پاش لەکار لادانی سەرۆك شارەوانیە کوردەکان .. 5 جەنەڕاڵی سوپای تورکیا دەستیان لەکار کێشاوە

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئێوارەی یەك شەممە ئاشکرایان کرد 5 جەنەڕاڵی تورك دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەش کرد بۆ خانەنشین بوونیان لە دوای ئەوەی ئەم بڕیارەیان ڕەتکردەوە کە بەم دواییانە دا ئەنجوومەنی شورای سەربازی وڵات دەریچواندوە و ئەم هەنگاوە دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان درووست کردووە و تا ئێستا وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕوون کردنەوەی نەداوە لە ڕاستی ئەم هەواڵە.

5 جەنەڕاڵەکان ئەمانەن ،، ئەحمەد ئۆرجان جۆبارجی بەرپرسی دۆسێی خاڵەکانی چاودێری تورکیا لە پارێزگای ئەدلیب ی سوریا و یاریدەدەری و چگە لە عومەر فاروق بۆزدەمیر و ڕەجەب بۆزدەمیر کە فەرماندەیی هێزە پیادەکان دەکەن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان دژی pkk لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

Back to top button