وەزیری دارایی و ئابووری هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرا دەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ده‌زگای میدیای “خواكوڕك” دراون، سبەی سێ شه‌ممه‌ وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان بەشداری دەكات.

محه‌مه‌د سه‌عده‌ده‌ین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەشداری دانیشتنی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان دەكات.

لە زانیارییەكان روون كراوەتەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كردووە بۆ قسەكردن لەسەر دواكەوتنی مووچە و كاری داهاتووی وەزارەتەكە و باج و دەرامەت لە هەرێمی كوردستان و ڕێكخستنەكانی باج.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، ئەو بانگێشتكردنەی وەزیری دارایی و ئابووری لە كاتێكدایە بۆ ئەو مانگە مووچەی فەرمانبەران بۆ چەند ڕۆژێك دواكەوت و بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویست بوو ڕۆژی 19ـی ئاب پارەكەی بەغدا بگات، بەڵام ڕۆژی 23-22ـی ئاب ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان هات.

 

Back to top button