ئاراس جەنگی ئامادەیە داوای لێبوردن لە پارتی بكات
پاش ئەوەی بەهۆی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە كە ئاراس جەنگی یەكێك بووە لەكارەكتەرەكانی ئەو خیانەتە، نێوان پارتی و بنەماڵەی شێخ جەنگی تێكچوو، لەئێستادا ئاراس جەنگی داوایكردووە پارتی لێی خۆش ببێت.
بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگای میدیای (خواكوڕك) ئاراس جه‌نگی، له رێگه‌ی وه‌زیرێکی یه‌کێتی له حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه سه‌ردانی هه‌ولێر بکات و داوای لێبوردنی رووبه‌روو ئاراسته‌ی پارتی بکات.
وه‌زیره‌که‌ی یه‌کێتی ئێستا خه‌ریکی هه‌وڵه‌کانیه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا پارتی هه‌ڵوێستی تونده و ئەو بێڕێزییەی ئاراس جەنگی لە كەناڵەكانی راگەیاندن بە پارتی و بارزانی نەمر نواندی لای پارتی جێگەی لێخۆشبون نییە.