ئاوارە عێراقیەکان دووبارە دەگەڕێنەوە نێو کەمپەکان

نیهایەت عیسا ی تەمەن 33 ساڵ بێوەژنێکی بی کارە و خاوەن 8 کچە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شاری موسڵ وەك هەزاران کەسی دیکە ئاوارە بوو تا ئەو کاتەی شارەکەیان ئازاد کرا بەڵام لەبەر ئەوەی خانوەکەیان وێران کرابوو و نەیتوانی خانوێکی بۆ خۆی بگریت و لەبەر بارودۆخی ژیانیان ناچار بوو خۆی و منداڵەکانی بگەڕێتەوە کەمپی خازر لە هەرێمی کوردستان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ.

بەر لە دوو ساڵ شاری موسڵ کە پایتەختی ڕێکخراوی تیرۆرستانی داعش بوو ئازاد کرا و تا ئێستا 300 هەزار کەس لە خەڵکی ئەم شارە ئاوارەن و لە ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچ و کۆچبەرانی نێودەوڵەتی هاتووە کە 6 , 1 ملیۆن کەس لە تەواوی شارەکانی عێراق ئاوارەن و زۆرینەیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دان و تا ئێستا ڕۆژانە هنزیکەی 25 خێزان ماڵە وێرانکراوەکانیان جێ دەهێڵن و ڕوو دەکەنە کەمپەکان.

سەرچاوە : الشرق الاوسط

 

Back to top button