قاسم سولەیمانی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

دوای ئەوەی فڕۆكەكانی سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك بنكەی و بارەگای پاسداران لە عێراق و سوریا و هەروەها كۆگاكانی چەكی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی لە عێراق تەقاندنەوە, فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێت  دواین گێرە شێوێنی ئیسرائیل ئەو هێڕشانەی بوون.

قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەتویتێكدا نوسیویەتی:” ئەوەی ئیسرائیل دەیكات كردەیەوەكی شێتانەیە, ئەوەی لە سوریا و عێراق ئەنجامی داوە دواین كردەوەی شێتانەیە”.

سولەیمانی لەگەڵا پەیامەكەی بۆ ئیسرائیل وێنەیەكی خۆی بڵاو كردەوە گوتوشیەتی:” ئیسرائیل هەوڵی گێرە شێوێنی دەدات”.
Back to top button