بە وێنە: ئیسرائیل دوو شارەزای بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی كوشت

چەند رۆژێكە ئیسرائیل هێڕشەكانی بۆسەر سوپای پاسداران و میلیشیاكانی سەر بەو سوپایە لە عێراق و سوریا  چڕكردوونەتەوە, كە لە ئەنجامی هێڕشێكی بەرفراوانی ئیسرائیلی دوو ئەندامی سەر بە حیزبولای لوبنانی لە دەورووبەری دیمەشق لە سوریا كوشتووە و هەر ئەمڕۆ وێنەی كوژراوەكانی بڵاوكردەوە.
سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەكی لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: ” لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركێك كە قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی دەكرد, ئەمڕۆ دوو ئەندامی حزبولای لوبنانی بە ناوەكانی  حەسەن یوسف زەبیب خەڵكی نەبتییەیە و ساڵی 1996 لە دایكبووە، و یاسر ئەحمەد زاهر، خەڵكی گوندی بەلیدەیە و لە دایكبووی ساڵی 1997ـە”. كراونەتە ئامانج.
بە پێی راگەیێندراوەكەی سوپای ئیسرائیل, ئەو دوو كەسە ئامادە دەكران تا چۆنیەتی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان  بەكار بهێنن بۆ هێڕشكردنە سەر سوپای ئیسرائیل.
Back to top button