ئەگەر بایکۆت بەردەوام بێ

نیاز حاجی
گۆڕان یاریەکی زۆر مەترسیدار بە مامۆستایان و خەڵکی سلێمانی دەکات ، ئەوەی لە پشتی ئەو یاریەی گۆڕانەوە وەستاوە ، ئێرانە !
هێزێکی شارەوە لە سلێمانی کار لەسەر بەردەوامی بایکۆت و فەوتانی ئەمساڵی خوێندن دەکات ….
لە پەنای بەردەوامی بایکۆت سیناریۆیەکی مەترسیدار لە سلێمانی خۆی مەڵاس داوە !
ئەگەر بایکۆت بەردەوام بێ ، چی رودەدات ؟
پرۆسەی خوێندن لەهەردوو پارێزگا دەوەستێ ..
ئەگەر خوێندن وەستا ، حکومەت لەبەردەم دوو بژاردەدا دەبێ ….
یان ئەوەتا موچەی مامۆستایانی ئەو سنورە رادەگرێ بۆ ئەم ساڵ ، یان بەردەوام دەبێ لە پێدانی موچە …
ئەگەر موچەی مامۆستایانی ئەو سنورە رانەگرێ و دابەشی بکات ئەوا بە هیچ شێوەیەک مامۆستایانی هەولێر و دهۆک ئەوە قبوڵ ناکەن ، ناکرێ مامۆستایانی هەولێر و دهۆک دەوام بکەن و هی سلێمانیش دەوام نەک ، وەک یەک موچە وەربگرن !
کەواتە حکومەت ناچارە موچەی مامۆستایانی سلێمانی راگرێت !
ئەوکات گۆران و ماکینە ئیعلامیەکەی کار لەسەر سوزی خەڵک بە بڕانی موچە و قوتیان دەکات ، بەمەش دۆخەکە بەشێوەیەک ئاڵۆز دەبێ کە چارەنوسی شاری سلێمانی بە ئارستەی تۆنێڵێکی تاریک و نادیار دەبات .
لەبەردەوامی بایکۆت کێ زیانمەندی یەکەمە …
بەدڵنیاییەوە دەیلێم ، کە ئەوانەی لە پشتی بایکۆتی مامۆستایانەوەن و هانیان دەدەن ، هیچیان مناڵەکانیان لە قوتابخانە حکومیەکان نین ، ئەوان منداڵەکانیان لە باشترین قوتابخانە ئەهلیەکانی شاری سلێمانی دەخوێنن ، بۆیە ئەگەر خوێندن پەکی بخرێ یان نا ، ئەوان زیانمەند نابن ، ئەوەی زیانمەند دەبێ تەنها مناڵی هەژارە …
مناڵی بەرپرس و خاوەن گرد و تەپۆڵکەکانیش هەروان ، هیچیان مناڵەکانیان لە قوتابخانە حکومیەکان نین !
بۆیە پێشنیارم ئەوەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە کە ئەگەر خوانەخواستە بایکۆت بەردەوام بێ و خوێندنی ئەمساڵ وەستا ، ئەوا ئەو بریارە خوێندنی قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرێتەوە تا تەنها مناڵی هەژار زیانمەند نەبێ ، مناڵی ئەوانەش زیانمەند بێ کە لە پشتی بایکۆتەکانەوەن و دەربەست نین بە وەستانی خوێندن .

Back to top button