ئەو شوفێرەی لە هەولێر هاوڵاتیەكی كوشت و رایكرد, ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیس دەستگیركرا

 
دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی لە شەقامی 100 مەتری هەولێر لە بەردەم بەنزیخانەی ئاكار بە هۆی لێدانی ئۆتۆمبێل گیان لە دەست دەدات و شوفێری ئۆتۆمبێلەكە رادەكات, پۆلیس رایگەیاند ئەمڕۆ ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاو دێری كردنی , دەركەوت ئەو شوفێرەی هاوڵاتیەكەی كوشتووە خەلكی رۆژ ئاوای كوردستانە بە ناوی(خ.خ.ن), كە ویستویەتی رابكاتە دەرەوەی وڵات بەڵام لە پیشخاپور بە هەماهەنگیی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایشی هەولێر بەشی نشینگەی سوریا، دەستگیر كراوە.

گوتیشی: “تاوانبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەند كراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە”.

Back to top button