توركیا 8 ئەندامی گەورە شارەوانی وانی لە كارەكان دورخستنەوە
دوای ئەوەی بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا هەر سیێ سەرۆك شارەوانی ئامەد و وان مێردین لە كارەكانیان دورخرانەوە ئەمڕۆ بە بڕیارێكی دیكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا هەشت ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی گەورەشاری وانی لە كارەكانیان دوور خستەوە.
پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا هەشت ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی گەورەشاری وان لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.
هەروەها هەدەپە ناوی دوورخراوەكانی ئاشكرا كردووە كە پێكهاتوون لە عەرجان ییلبۆغا لە شارەوانیی تووشبای سەر بە پارێزگای وان، ساواش عەنگو، سێڤینج شوكر و عەتیە شەن لە شارەوانیی ئیدرمیتی سەر بە پارێزگای وان، نەجمەددین شاهین، پینار دەمیر، مێهمەت سادق مورانعەر و هۆلیە داراك لە شارەوانیی چالدۆرانی سەر بە پارێزگای وان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی گەورەشاری وانی لە كارەكانیان دوور خستەوه.