زەویەكانی پێشمەرگە لە كەرتی 48ـی بەحركە تاپۆ دەكرێن


دوای ئەوەی زەوەی بە سەر پێشمەرگە لە كەرتی 48 بەحركە دابەشكرا چەندین ساڵە پێشمەرگەكان چاوەڕوانی تاپۆكردن و دیاری كردنی زەویەكانیانن لەو ناوچە, ئێستا حكومەت بڕیاری تاپۆكردن و دیاری كردنی زەویەكانی بۆ پێشمەرگە دەركرد.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك شارەوانی هەولێریش لیژنەیەكی بۆ تاپۆكردن و جیاكردنەوەی زەوییەكان پێكهێناوە و چاوەڕواندەكرێت تاوەكو نێوەڕاستی ساڵی داهاتوو زەوی پێشمەرگەكان لە بەحركە تاپۆبكرێن.

هەروەها لە ئێستاشدا شارەوانی بەحركەش دەستیكردووە بە جیاكردنەوە و دانانی نەخشەی زیاتر لە چوار هەزار پارچە، ئێستا كاری تیمەكانی شارەوانی گەیشتووەتە كۆتایی و خاوەن زەوییەكان لەمەودوا دەتوانن داوای رێگەپێدان بكەن بۆ دروستكردنی خانوو، بەڵام نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆتە كێشەیەكی دیكە بۆ ئاوەدانە نەكردنەوەی زەوییەكانیان.
Back to top button