لە ئەنجامی شەڕی دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ پێنج كەس بریندار
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی شەڕ لە نێو دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ روویدا بە هۆی شەڕەكەوە پێنج كەس بریندار بوون, قایمقامی شارەكەش دەڵێت پۆلیس شەڕەكەی كۆنتڕۆل كردووە چوار كەسیش دەستگیر كراون.
رەمك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ راگەیاند: لەگەرەكی ئاشتی چەمچەماڵ بە هۆی شەڕ نێوان دوو بنەماڵە پێنج كەس بریندار بوون و بریندارەكان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی سلێمانی .
قایمقامی چەمچەماڵ گوتبشی :” لە ئێستادا دۆخەكە هێوركراوەتەوەو چوار كەس لەشەركەرەكان دەستگیر كراون”.